نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند "چەكی ئەو 158 ملیاردینارەی شایستە داراییەكانی گەنمی جووتیاران كە بڕیاری خەرجكردنی درابوو گەیشتووەتە دەستمان، رەوانەی بانكەكانمان كردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی ئەوەی رێككارەكانی كاتی پێویستە، دابەشكردنی شایستە داراییەكان دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو و پڕۆسەی سەرژمێریی گشتییەوە".
وتیشی "بە دابەشكردنی ئەم بڕە پارەیە، زیاتر لە 130 ملیار دیناری دیكەی شایستەی دارایی ئەمساڵی گەنمی جووتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەمێنێتەوەو لە داهاتوویەکی نزیكدا بڕیاری خەرجكردنی ئەو بڕەش بدرێت".