Apora Logo

سبەینێ بەفرباین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

سبەینێ بەفرباین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

ئاپۆرانیوز

17/11/2024

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی کوردستان بێت،

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی كەمێك نمە باران لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم، هاوكات پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبێتەوە. 


سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لەكاتەكانی شەودا لەپارێزگای دهۆك و ئەگەری بەفربارین لەهەندێ ناوچە شاخاوییەكانی هەروەها بارینی باران و هەورە تریشقە لەهەندێ ناوچەكانی گەرمیان و هەڵەبجەو باشووری شاری سلێمانی.


بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: 


هەولێر  : ٢٢ پلەی سیلیزی 


سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی 


دهۆك   : ٢١ پلەی سیلیزی 


كەركوك : ٢٤ پلەی سیلیزی 


هەڵەبجە : ٢٢ پلەی سیلیزی 


زاخۆ   : ٢١ پلەی سیلیزی 


حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەی سیلیزی 


سۆران  : ١٩ پلەی سیلیزی 


گەرمیان :  ٢٥ پلەی سیلیزی 

;