بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2024، لە ناوچەی پەڵکانەی دوز خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە فەوجی سێی لیوای 20ی هێزە هاوبەشەکاندا تەقیوە.
لە تەقینەوەکەدا عەقیدی روکن سامان سابر سلێمان و عەقید محەمەد، ئەفسەریی ئەندازیی شەهیدبوون، هەروەها سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەرمی دوو شەهیدەکە و بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی دوزخورماتوو.