وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵایکردەوە، لە رۆژانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆدا، گەشتە ئاسمانییەكان بەردەوامیان دەبێت و ڕاناگیرێت.
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لە ڕۆژانی سەرژمێریدا بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
مەیسەم سافی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی سەرژمێری گشتی و قەدەغەی هاتوچۆدا، كە بڕیارە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجامبدرێت، گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق بەردەوام دەبێت و ڕاناگیرێت.