پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند "دوای بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کە 17 شارەوانییە و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له خۆ ده‌گرێت، زیاتر لە 27 هەزار پارچە زه‌وی ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن."
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی ئەو زه‌ویانە نراون و هه‌ر كه‌سێك به گوێرەی كارتی زانیاری له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی، له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت، چاوه‌ڕێ دەکرێت دوای گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان، لە ئایندەیەکی نزیک ده‌ست به دابه‌شكردنی زه‌وییەکان بكرێت."