بەشێك لە ئەندامانی دیموكراتەكانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا داوا دەكەن لێكۆڵینەوە لە پەیوەندی نیوان ئیلۆن مەسك و روسیا بكرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەشێك لە ئەندامانی دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیران نامەیەكیان ئاڕاستەی پنتاگۆن كردووە و داوایان كردووە رێكاری یاسایی بگیرێتەبەر لە بەرانبەر پەیوەندی نێوان ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا.
دەشڵێن، پەیوەندی نێوان روسیا كە دوژمنی ئەمریكایە لەگەڵ مەسك كە سودمەندە لە پاڵپشتی دارایی حكومەتی ئەمریكا پرسیاری زۆر دەهێنێتە ئاراوە كە ئەو كەسە شایستەی ئەوەیە پۆست وەربگرێت و زانیاری نهێنی بخرێتە بەردەست.
ئیلۆن مەسك لەلایەن ترەمپەوە بە وەزیری لێهاتوویی دەستنیشان كراوە و لە كەمپینی هەڵبژاردنەكانیشدا ١١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ترەمپ خەرج كردووە.