لەسەر کەیسی کوژرانی نارین گۆرانی تەمەنی هەشت ساڵ، دادگای ئامەد بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەریەکە دایکی نارین و برای نارین، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەستی ئەو کچە هەشت ساڵانە دەرکرد
هاوکات بە تۆمەتی بەلاڕێدابردنی کەیسی کوشتنی ئەو کچە منداڵە، دادگا سزای زیندانیکردنی بەسەر شەش کەسی تریشدا دەرکرد.
هەروەها بە بڕیاری دادوەر ژمارەیەک کەس تر ئازاد کران کە باوکی نارین و خاڵ و مامەکانی تێدایە، جگە لەوەش چەند کەسێکی تر بە مەرج ئازاد کراون کە یەکێکیان تەمەنی
خوار 15 ساڵە.
جێی ئاماژەیە
نارین گوران رۆژی 21-8-2024 بێسەروشوێن بوو و رۆژی 8-9-2024 لە گوندی تاشڤانتەپە، تەرمەکەی لەناو توورەکەیەکدا دۆزرایەوە.