كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به پاساوی شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن باوكیه‌وه كوژرا
کچێکی تەمەن 17 ساڵی خەڵکی دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام به‌ناوی مۆبینا زەینی وەند، بە پاساوی پاراستنی شەرەف لە لایەن باوکییەوە بە چەک کوژرا.
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بەیانیی رۆژی دووشەممە 26ی ئاب 2024، مۆبینا زەینی وەند، تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی گوندی گورزلەنگەر سەر بە شارۆچکەی ماژینی دەڕەشار، بە دەستی باوکی کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبارەکە بە ناوی رەحیم خان، باوکی تەمەن 56 ساڵی مۆبینا زەینی وەند بە چه‌ك کچەکەی خۆی لە ماڵدا کوشتووە.
ئەو سەرچاوەیە هۆکاری کوژرانی مۆبینا زەینی وەندی، بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف ناو بردووە و رایگەیاندووە کە، ئەو کچە قوربانییە بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ کوڕێکی مێرمنداڵدا کوژراوە.
هاوكات به‌پێی زانیاری میدیاكانی ئێران، تۆمەتبارەکە كه باوكی كچه ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌كه‌یه چەند کاتژمێر دوای کوشتنی مۆبینا دەستبەسەر کراوە.
