Apora Logo

لەبارەی وەرگرتنی کارتی دەنگدان فەرمانێک بڵاوکرایەوە

لەبارەی وەرگرتنی کارتی دەنگدان فەرمانێک بڵاوکرایەوە

ئاپۆڕانیوز

28/8/2024

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گشتاندنێک ڕایگەیاند،هیچ كەس بۆی نییە داوای كارتی دەنگدان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران بكات

لە نووسراوێكدا كە ئیمزای (د. توانا نجف محمد خان) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، داواكردنی كارتی دەنگدانی لە مامۆستایان و خوێندكاران قەدەغەكردووە و بە كارێكی نایاسایی لەقەڵەمداوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، لە پێناو پابەندبوون بە بنەما دەستووری و یاسایییەكان و مافەكانی مرۆڤ، هیچ دامودەزگایەكی سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ هیچ مەبەستێك بۆی نییە داوای كارتی دەنگدان لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران بكات، بە پێچەوانەوە لایەنی سەرپێچیكار تووشی سزا دەبێت.

;