كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەبارەت بە وادەی دەستنیشانكردنی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل ئەربیلی نێودەوڵەتی تیروپشكی تایبەت بە دەستنیشانكردنی كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، دوێنێش كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە هەولێر دووەم تیروپشكی بۆ پێدانی ژمارە بە لیست، هاوپەیمانی و كاندیدە سەربەخۆكانی بەشدار لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.