پێکهاتەی چاوەڕوانکراو بۆ لوتکەی ڕیاڵ مەدرید و میلان
پێشبینی دەکرێت ئەندریکی هێرشبەری بەڕازیلی لە پێشەنگی پێکهاتەی مێرێنگێ بێت، ئەمەش لەکاتی ئامادەنەبوونی کیلیان مباپێی هاوکارە فەرەنسیەکەی.
سبەی پێنجشەممە سەعات 3:30 ڕیاڵ مەدرید لە یارییەکی دۆستانەدا لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هەردوویانە بۆ وەرزی نوێ ڕووبەڕووی میلان دەبێتەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید و میلان بەم پێکهاتەیەی خوارەوە دەچنە نێو یارییەکەوە:
ڕیال مەدرید
گۆڵپارێز: تیبۆ کۆرتوا.
بەرگری: ڤاسکێز - خوان - ڕودیگەر - گارسیا.
هێڵی ناوەڕاست: مۆدریچ - ماریۆ مارتن - سیبالۆس.
هێرش: گولەر - ئەندرێک - برایم دیاز.
میلان:
گۆڵپارێز: تۆریانی.
بەرگری : تێراچیانۆ - گابیا - تۆمۆری - کالابریا.
هێڵی ناوەڕاست: بێناسێر - لۆفتوس-چیک - بۆبیگا.
هێرش: سالیمیکریس - جۆڤیچ - چوکویز.