Apora Logo

چوار بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت

چوار بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت

ئاپۆرانیوز

21/7/2024

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق چوار بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، یەکێک لە بەنداوەکان بۆ ناوچەی پشدەر دەبێت بە ناوی “بەنداوی دەڵگە”، کە بەم بەنداوە کێشەی کەم ئاوی قەڵادزێ و دەوروبەری چارەسەر دەبێت.


سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لە 2022/11/19 داوای دروستکردنی دوو بەنداوم (بەنداوی دەڵگە و دەربەند) بۆ دەڤەری راپەڕین کرد.


ئاماژەی بەوەکرد، عێراق رەزامەندیداوە لەسەر دروستکردنی چوار بەنداو بۆ هەرێمی کوردستان ئەوانیش بەنداوی (دەڵگە لە پشدەر، بەنداوی مەنداوە لە هەولێر، بەنداوی تەقتەق لە هەولێر، بەنداوی باکرمان لە دهۆک).


ئاشکراشی کرد، ئێستا هەنگاوەکانی دەستپێکردن بە دروستکردنی چوار بەنداوەکە دەستی پێکردووە 

;