Apora Logo

وەرزش دوورە لە گیانی رەگەزپەرەستی

وەرزش دوورە لە گیانی رەگەزپەرەستی

ئاپۆرانیوز

9/7/2024

لە کاتێکدا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهان هەوڵ دەدەن وەرزش بکەنە شوێنی هەمووان و بیروهزری راسیستانە رەتکەنەوە، سزا بۆ هەر کەسێ دەبڕنەوە ئەگەر راسیستانە ڕەفار بکات. پەیوەندی بەوە نییە ئەو کەسە کێیە و سەر بە کامە نەتەوەیە. ئێمە هەموو یاریزانە ناسراوەکانمان دیووە کە لە ڕیکلامی کورتدا دەڵێن "نا بۆ ڕەگەزپەرستی". چەند کردارێکی مرۆڤدۆستانە و جوانە کە سەرەڕای جیاوازی رەنگ و ڕەگەز هەموویان دژی رەگەزپەرستی دەوەستنەوە.

بەڵام لەجیاتی سنگفراوانی و دانپێنان بە هەڵە، تورکە ڕاستڕەوەکان گوێ بەو راستیە نادەن و شانازی بە بیروهزری رەگەزپەرستانەی خۆیانەوە دەکەن. دوێنی ئەردۆگان خۆی و ژنەکەی خۆیان بەجۆرێک پۆشی بوو کە هێما بۆ ئاڵای تورکیا بکات. ئەردۆگان لەسەر سزاکەی دەمیرال کە هێمای رەگەزپەرستانەی گورگەبۆری پیشان دابوو، هێرشی کردبووە سەر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و بە ڕەگەزپەرست تاوانباری کرد بوو. سەرانی تورکیا هەموو بەسزاکە زۆر توڕە بوون و هەریەکەی شەکرێکی دەشکاند. ئەردۆگان کە هاتبووە یاریگا داوای لە هەموو لایەنگرانی تورکیا کردبوو کە هێمای گورگەبۆر پێشان بدەن. لە ناو حەشاماتی تورکدا کە دەیان هەزار بوون، وێنەی دەمیرال بە هێمای گورگە بۆرەوە بەرزکرابۆوە.

دوو دید و جیهانی جیاواز، یەکیان هەوڵی بەیەکەوەژیانی هەمووان دەدا و ئەویتر ڕەتی هەمووان دەکاتەوە و شانازی بە رەگەزپەرستی خۆی دەکات.

;