Apora Logo

ئەو گورگە بۆرەی گەیشتە ناو یاریگای یۆرۆ

ئەو گورگە بۆرەی گەیشتە ناو یاریگای یۆرۆ

ئاپۆرانیوز

3/7/2024


 

 تۆپی پێدا تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە جیهاندا، لە هەمان کاتدا وەرزشێکی مەترسیدارە کاتێک دادەبڕێت لە رێسا و ئەخلاقیاتی خۆی، چونکە ئەگەر وایلێھات  کاریگەری نەرێنی لەسەر هاندەران و بینەران دەبێت کە لاسایی جوڵە و کردارەکانی  یاریزانەکان دەکەنەوە، بۆیە سەیر نییە کە دابەزینی ئاستی ئەخلاقی کە لە نێو یاریزانان ببێتە ھۆی دابەزینی ئاسی ئەخلاقی ھاندەرانیش. زۆرجار وابووە ھەڵسوکەوتی یاریزانێک لە نێو یاریگا ھێندە ناشیرین بووبێت سەریکێشابێت بۆ سزادانی توندی ئەو یاریزانە.

هەموو وەرزشێک ئەتەکێتی تایبەتی خۆی هەیە کە جوانی بۆ زیاد دەکات، وە وەرزشی تۆپی پێ ڕێوڕەسم و ئەتەکێتی تایبەتی خۆی هەیە کە لەوانی تر جیای دەکاتەوە، کە بەشدارن لە پێدانی ڕۆحێک بە تۆپی پێ ئەم ئادابانە هەروەها لە یەکەم ساتەوە دەست پێدەکات کە هەردوو تیپەکە لە یاریگادا یەکتر دەبینن، و یەکێک لە گرنگترینەکان ئەو ئادابانەی کە وەرزشی تۆپی پێ دەڕازێنێتەوە بریتییە لە:-

(سووکایەتی نەکردن بە بەرامبەر یان بە شێوەیەک یان نواندنی ھەڵسوکەوتێک کە هاندەران بوروژێنێت)

لە یاری نێوان ھەڵبژاردی نەمسا و تورکیا کە لە قۆناغی(16)مینی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا (یۆرۆ) ئەنجامدەدرێت، یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا "مێریح دەمیرال" بە ھەردوو دەستی ئاماژەی کرد بە درووشمی گورگە بۆرەکان.

گورگە بۆرەکان، رێکخراوێکی ئایدیۆلۆژی نەتەوەپەرستی تورکین، لە زۆربەی وڵاتان ھەن، بەھۆی ئایدۆلۆژیا مەترسیدارەکەیان لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێکخراوێکی مەترسیدار ناسراون، وڵاتی فرەسا ڕێکخراوی گورگەبۆرەکانی خستۆتە ریزی رێکخراوە قەدەغەکراوەکان، ھەوڵی زۆر ھەبوو کە لە یەکێتی ئەوروپا چالاکی گورگە بۆرەکان قەدەغە بکرێت، گورگە بۆرەکان لە وڵاتی ئەڵمانیاش کە میوانداری خولی ئەمجارەی یۆرۆ دەکات بە ھەزاران ئەندامی ھەیە.

ھەڵسوکەوتی یاریزانەکای تورکیا کاردانەوەی توندی رای گشتی ئەورپی بە گشتی و بەرپرسانی وەرزشی لێکەوتۆتەوە، پێشبینی سزادانی ئەو یاریزانە دەکرێت.

 


;