یۆرۆی 2024 ، دەبێتە 17هەمین خولی پاڵەوانێتی ئەوروپا، کە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێی پیاوانە و لەلایەن یوفا هەر چوار ساڵ جارێک ڕێکدەخرێت. ئەڵمانیا میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکات، بڕیارە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٤ بخایەنێت.
شایانی باسە، ئەمە سێیەم جارە کە یارییەکانی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەسەر خاکی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت، دووەم کە ئەم پاڵەوانیەتیە لە ئەڵمانیای یەکگرتوو ئەنجام دەدرێت. ئەڵمانیای ڕۆژئاوای پێشوو لە ساڵی 1988 میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کرد، چوار یاریش لە یۆرۆی 2020ی فرەنەتەوەیی لە میونشن بەڕێوەچوو. بەڵام ئەمە یەکەمجار دەبێت کە ئەم پێشبڕکێیە لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی پێشوو بەڕێوەبچێت و لایپزیگ وەک شاری میوانداری یارییەکە.
لە ٨ی ئازاری ٢٠١٧، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند کە تەنها دوو وڵاتی ئەڵمانیا و تورکیا نیازی خۆیان ڕاگەیاندووە بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتییەکە پێش وادەی ٣ی ئازاری ٢٠١٧.
چۆن بڕیاردرا ئەڵمانیا میوانداری لە یۆرۆ بکات؟
دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە دەنگدانێکی نهێنیدا دەنگی بە میوانداری دا و تەنها زۆرینەیەکی سادە بۆ یەکلاییکردنەوەی میواندارییەکە پێویست بوو. لە ئەگەری یەکسانبووندا، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەنگی یەکلاکەرەوە دەدات. لە بیست ئەندامی دەستەی کارگێڕی، دوو کەسیان مافی دەنگدانیان نەبوو، ئەندامێکیش ئامادەنەبوو، بە گشتی حەڤدە ئەندامی دەنگدەر مانەوە.
ئەو یانە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە؟
گرەوکردن هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پێشەنگی لیستی ئەو تیپانەدا دادەنێت کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یۆرۆ ٢٠٢٤). پاشان فەرەنسا کە پاڵەوانی مۆندیال بوو لە ساڵی ٢٠١٨ و ئەڵمانیا کە میوانداری پاڵەوانێتییەکە بوو. سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئیتاڵی کە نازناوی چاپی پێشووی بەدەستەوەیە، تەنها لە پلەی شەشەمدایە.
بە پشتبەستن بە پۆلێنکردنی فیفا بۆ باشترین تیپەکانی جیهان، نازناوەکە دەبێت بچێتە فەرەنسا کە لە دوای پێشەنگ و پاڵەوانی جیهان ئەرجەنتین لە پلەی دووەمدایە.
سەبارەت بە باشترین تیپەکانی بەشداری یۆرۆی ٢٠٢٤ لە ڕووی پۆلێنکردنی فیفا، ئەوانیش بەلجیکا (پلەی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان)، ئینگلتەرا (پلەی چوارەم)، و پورتوگال (پلەی شەشەم). ئەڵمانیا لە پلەی ١٦دایە، سەبارەت بە هەڵبژاردەی جۆرجیا کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا سەرکەوت بۆ یۆرۆ، مێژووی تۆمارکرد، لە لیستی ئەو تیپانەی بەشداری یۆرۆی ٢٠٢٤ دەکەن، خراپترین ڕیزبەندی (٧٥ی جیهانی)ی هەیە.
سیستەمی پاڵەوانێتیەکان چییە؟
پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 بە بەشداری 24 هەڵبژاردە بەڕێوە دەچێت کە بەسەر 6 گروپدا دابەشکراون، کە هەر گروپێک 4 تیپ لەخۆدەگرێت. تیپەکانی هەر کۆمەڵەیەک یارییەک بەرامبەر یەکتر ئەنجام دەدەن. یەکەم و دووەم لە هەر گروپێک سەردەکەون. جگە لەوەش باشترین ٤ تیپی پلەی سێیەم سەردەکەون بۆ قۆناغی ١٦.
لەم قۆناغەوە دەست پێدەکات، یارییەکان بە سیستمی یەک یاری دەردەچن تاوەکو گەیشتن بە یاری کۆتایی. ئەگەر یارییەکە لە کاتی سەرەتایی خۆیدا بە یەکسانبوون کۆتایی هات، ڕاستەوخۆ دەچێتە کاتی زیادکراوەوە. ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت، لێدانی سزا بەکاردەهێنرێت، کە براوەی یارییەکە دیاری دەکات. یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین بەڕێوەدەچێت.
یارییەکان لە کوێ ئەنجام دەدرێن؟
10 یاریگا هەڵبژێردران بۆ ئەنجامدانی 51 یارییەکانی یۆرۆی 2024. لە نێو ئەو یاریگایانەدا یاریگای ئۆڵۆمپی لە بەرلین (٧١ هەزار بینەر)، ئەلیانز ئارێنا لە میونشن (٦٦ هەزار بینەر)، پارکی سیگناڵ ئیدۆنا لە دۆتمۆند (٦٢ هەزار بینەر) هەن. ئەم یاریگایانە میوانداری شەش یاری دەکەن. یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین گەورەترین یاریگای پاڵەوانێتییەکە، یاری کۆتاییش لەوێ بەڕێوەدەچێت. لە کاتێکدا یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە میونشن میوانداری یاری یەکەمی نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و هاوتا سکۆتلەندییەکەی دەکات لە 14ی حوزەیران.
بڕیارە پێنج یاری لە هەریەک لە شارەکانی شتوتگارت (51 هەزار بینەر)، هامبۆرگ (49 هەزار بینەر)، دوسێلدۆرف (47 هەزار بینەر) و کۆلن (کۆڵن) (43 هەزار بینەر) ئەنجام بدرێت. وە چوار یاری لە لایپزیگ (٤٠ هەزار بینەر) و گێلسنکیرشن (٥٠ هەزار بینەر).
بڕیارە پێنج یاری لە هەریەک لە شارەکانی شتوتگارت (51 هەزار بینەر)، هامبۆرگ (49 هەزار بینەر)، دوسێلدۆرف (47 هەزار بینەر) و کۆلن (کۆڵن) (43 هەزار بینەر) ئەنجام بدرێت. وە چوار یاری لە لایپزیگ (٤٠ هەزار بینەر) و گێلسنکیرشن (٥٠ هەزار بینەر).