به‌هۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مناڵی خوار (18) ساڵ قائیمقامییه‌تی سلێمانی دو دوکانی فرۆشتنی توتن و ڤەیپ دادەخات.
له راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتوە، لەسەر زانیاری بەشی چاودێری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بەمنداڵی خوار (18) ساڵ، به‌فه‌رمانی قائیمقام، هەر دو دوکانی (بێ ناو) لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ و جیهانی جگەرە و نێرگەلەی هێکسا لە بازاڕی کاسۆمۆڵ دادەخات.
بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به مێرمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.