Apora Logo

مباپێ چوونم بۆ یانەی ریاڵ مەدرید خەونی لە مێژینەی خۆم و خانەوادەكەم بوو

مباپێ چوونم بۆ یانەی ریاڵ مەدرید خەونی لە مێژینەی خۆم و خانەوادەكەم بوو

ئاپۆرانیوز

6/6/2024

دوای یەك مانگ لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی كیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، وەك یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە پاڵەوانی ئیسپانیاو ئەوروپاوە دەكات و دەچێتە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.


یانەی لالیگا رایگەیاند، كیلیان مباپێ هێرشبەری فەرەنسی بە گرێبەستێكی 5 ساڵە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردو كۆتایی بە بابەتی گواستنەوەی خۆی هێنا كە ساڵانێكە دەنگۆی زۆری لەسەر بوە، پاشان یانەی ریاڵ مەدرید لەڕێگەی بڵاوكراوەیەك لە سۆشیال میدیای خۆیدا گرێبەستەكەی مباپێی پشتڕاستكردوەو پێشوازیی لێكرد.


كیلیان مباپێ لە ئەكاونتی خۆی نوسیویەتی: خەونێك هاتە دی زۆر دڵخۆشم و شانازی دەكەم كە پەیوەندیم بە یانەی خەونەكەمەوە كردوە، ئەوە خەونی منداڵی خۆم بوو وە خانەوادەكەشم زۆر دڵخۆشن كەس ناتوانێت تێبگات كە لە ئێستادا چەندە پەرۆشم و ناتوانم چاوەڕێی بینینی ئێوە بكەم مەدریدییەكان، سوپاس بۆ پشتگیرییەكانتان و "هالا مەدرید".

پاڵەوانێتی ئیسپانیاو ئەوروپا رونیكردۆتەوە، یانەی ریال مەدریدو كیلیان مباپێ گەیشتونەتە رێككەوتن و بەو پێیەش دەبێتە یاریزانی یانەكە بۆ 5 وەرزی داهاتوو.

;