Apora Logo

ئاگرکردنەوە لەچیای ئەزمەڕ و گۆیژە قەدەغەکرا

 ئاگرکردنەوە لەچیای ئەزمەڕ و گۆیژە قەدەغەکرا

ئاپۆرانیوز

1/6/2024

بەمەبەستی رێگریکردن لە مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی هەڵمەتێکیان بۆ چیای گۆیژە و ئەزمەڕ ئەنجامدا.


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە بەفەرمانی قائیمقامی لیژنەکان بەهاوکاری لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و بەشی زیادەرۆیی لە شارەوانی و دارستان و پاوان، هەڵمەتێکیان ئەنجامدا".


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "لەهەڵمەتەکەدا، سەرجەم کۆشک و کەپر و دەستگێڕەکان ئاگادارکرانەوە کە ئاگرکردنەوە قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی بکات روبەڕوی سزا یاساییەکان دەکرێتەوە".


;