یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ راهێنەری ئەڵمانی هانز فلیك تا ساڵی 2026 راگەیاند.
فلیك بۆ دوو ساڵی داهاتوو لە شوێنی چاڤی هێرناندێز دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە كە ناسناوی خولی ئیسپانیای لە وەرزی 2022-2023 بۆ یانەكە بەدەستهێنابوو.
فلیك پێشتر راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشنی كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەدا چەندین ناسناوی بەدەستهێناوە كە لە هەموویان گرینگتر خولی ئەڵمانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووە.
خراپترین ئاستی فلیك لە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو دوای ئەوەی لە جامی جیهانی قەتەڕ لە قۆناخی كۆمەڵەكان كرایە دەرەوە.
هەمووان پێشبینی ئەوە دەكەن كە ئەركی فلیك لە راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە زەحمەت و سەخت بێت، بەهۆی دۆخی خراپی ماددی یانەكە كە چەند ساڵێكە تووشی هاتووە.