میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، محەمەد عەلی قالیباف بۆ پێنجەمین جار وەک سەرۆکی خولی دوانزەیەمی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرایەوە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دانیشتنی دووەمی خولی دوانزیەمی پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتی عەلادین بروجردی،بەتەمەنترین ئەندامی ناو پەرلەمان دەستی پێکردو دوای ئەوە ئەندامانی پەرلەمان دەستییان بە دەنگدان کردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کۆتاییدا قالیباف بە 198 دەنگ لە کۆی 287 دەنگی ناو پەرلەمان و زولنوری بە 60دەنگ و موتەکی بە 5 دەنگ و 24 دەنگی بەتاڵ،وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا.