Apora Logo

هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن زەوییەکانی گوندی کوری

هەواڵێکی خۆش بۆ خاوەن زەوییەکانی گوندی کوری

شارەوانی رای گەیاند، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە چارەسەركردنی كێشەی بەشێك لە هاووڵاتییانی خاوەن زەوی، قەرەبووی گوندی كۆری كرا.

27/5/2024

ئاپۆرانیوز



لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و خزمەتكردنی زیاتر، پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە چارەسەركردنی كێشەی بەشێك لە هاووڵاتییانی خاوەن زەوی قەرەبووی گوندی كۆری، بۆ ئەم مەبەستە كێشەیان چارەسەر كرا.


باس لەوەش كراوە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕای گەیاند، هەموو ئەو خاوەن زەوییانەی كە لە ماوەی ڕابردوودا زەوی گەزنەیان تۆمار كردووە بەناوی خۆیان و پاشان مامەڵەی كڕین و فرۆشتنیان لەسەر كردووە و بەناوی كەسی دووەم تۆمار كراوە، ئێستە ڕەزامەندیی درا بە ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، هاوكات لە بەیانییەوە دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەشی موڵكایەتی بكەن.


ئاماژە بەوەش كراوە، پێویستە هاووڵاتییان لە كاتی سەردانكردنیان، ناسنامەی خۆیان و خێزانەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكان.


دوای ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتییان لە ساڵانی رابردوو لە خانووەكانی گوندی كۆری سوودمەند نەبوون، بڕیار درا هەر هاووڵاتییەك بە پارچە زەوییەك قەرەبوو بكرێنەوە، ئێستە ئەو زەوییانە بەسەریان تاپۆ دەكرێت.

;