Apora Logo

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕووو

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕووو

ئاپۆرانیوز

26/5/2024

حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاند "درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم و كۆمسیۆن".


ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی تانە لە بڕگەی دوەمی سیستمی تۆمارکردن دەدات، لایەنە نوێیەکان دەرفەتیان دەبێت بۆ خۆتۆماركردن تا له‌رێگه‌یه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن".


دەشڵێت "هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان کۆتایی هاتووە و چاوەڕێی وادەی نوێین کە دیاری دەکرێت".

;