بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، "بەهۆی گواستنەوەی بەشێک لە بۆری ئاوی هێڵی سەرکی 12ی شەقامی 40 مەتری فیدڕاڵی، کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت، بۆ ماوەی سێ رۆژ دابەشکردنی ئاو دەوەستێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە رۆژەکانی (27-28-29)ی ئایاری 2024 واتە رۆژانی (دووشەممە، سێشەممە و چوارشەممە) دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی (گردی، سەرباغ، حاجی قادر(جمعیە)، فیدڕاڵی، شەوگێراوە، سەیران سیتی، ناوداران، گردی عەرەبیان، ئەندازیاران، بەشێک لە گەڕەکی کەکۆن، ماڵەکانی هەردوو بەری شەقامی 40 مەتری، زانست) دەوەستێت، بەڵام لە ڕۆژانی (25-26)ی ئایار دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێت و بەپێی بەرنامەی رۆژانە ئاو دابەش دەکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "گەڕەکەکانی (فلکەی گردی، شەقامی هەرمۆتە نزیک گەڕەکی کەکۆن، گردی عەرەبیان و شاری ناوداران) ئاویان پێ نادرێت، چونکە ئاویان لە رێگەی ئەم هێلە سەرکیەوە بۆ دەگوازرێتەوە".