Apora Logo

وادەی بەرێکەوتنی حاجیان دیاریکرا

وادەی بەرێکەوتنی حاجیان دیاریکرا

ئاپۆرانیوز

9/5/2024

نیاز نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم رایگەیاند "له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سعوودیه‌ به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ به‌جهێنانی‌ فه‌ریزه‌ی حه‌ج".


ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا هیچ حاجییه‌ك به‌ فه‌رمی به‌ڕێ نه‌كه‌وتوون، به‌رێكه‌وتنی حاجیان بۆ سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت".


وتیشی "ئه‌وانه‌ی به‌ رێی وشكانی ده‌ڕۆن زووتر به‌ڕێ ده‌كه‌ون، چونكه‌ چه‌ند رۆژێكیان پێ ده‌چێت تا ده‌گه‌نه‌ سعوودیه‌، ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌روو هه‌زار و500 كه‌س به‌ رێی وشكانی ده‌چنه‌ حه‌ج و له‌وسه‌ریشه‌وه‌ به‌ رێگای وشكانی به‌ڕێیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی به‌رێگای ئاسمانی ده‌چن ژماره‌یان ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێت".


;