شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی حکومەتی عێراق کۆدهبنهوه.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە ئەمساڵ هاوشێوەی جوتیارانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بڕی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگیرێت.