Apora Logo

کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت

کەشناسی: سبەینێ باران دەبارێت

ئاپۆرانیوز

14/4/2024

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیی کەشوهەوا 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە 15ی نیسانی 2024، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە بەشێک لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمەبارانى کورت خایەن و هەورەتریشقە هەیە .


بەپێی پێشبینیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 30 پلە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 14 پلە.


;