د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە "حکومەتی عێراق و دادگای فیدراڵی چاوەڕوانی ئەوەن هەرێمی کوردستان پابەندییەکانی جێبەجێ بکات تاوەکو جارێکی دیکە کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت، لە سەرووی هەمووشیانەوە جێبەجێکردنی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە".
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرۆژەی هەژماری من زانیاری نوێی ئاشکرا کردو و وتی، بە بانکیکردن بانک دەیکات و بانکی ناوەندیش دایکی بانکەکانە.
وتیشی "ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت ناردنی مووچە لە بەغداوە بەردەوام بێت پێویستە پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ بکات وەکو ئەوەی کە لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی هاتووە".