لە راگەیاندراوێکدا کە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سبەی بەهۆی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، پشووی فەرمی دەبێت.
دەقی راگەیاندراوەکە:
ڕۆژی سێشەممە، ٩ــی نیسانی ٢٠٢٤، بە بۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە، لە سەرجەم دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە پشوو دەبێت.
لە ڕۆژی ٩ــی نیسانی ٢٠٠٣، دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس ڕووخێندرا و عێراق ڕزگار کرا، بەوەش ٢١ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادیی عێراقدا تێدەپەڕێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری