Apora Logo

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچە لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر پرسی مووچە لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

ئاپۆرانیوز

21/3/2024

میدیاى گۆڕان بڵاویکردەوەـ ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەردانى هەولێر دەکات و لە دەستپێکى سەردانەکەیدا لە چیاى گۆڕەکى سنورى ئیدارەى سۆران بەشداری ئاهەنگى نەورۆز دەکات.


بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆچارەسەرکردنی گرفتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتودا.


;