بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەڵەبجە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکات کە بە کۆدی ژمارە ٢٣ دەستپێدەکات و نرخی تابلۆ نایابەکانیشی دیاریکرد.
بەشی تۆماری تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەڵەبجە ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١٧ی ئازار، دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت کە تایبەتە بە پارێزگای ھەڵەبجە.
دەشڵێت، ئەو ھاوڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی ھەولێر، دھۆک، سلێمانییان ھەیە، دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان داواکاری پێشکەشبکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی ھەڵەبجە.
ئاماژە بەوەشدەکات، ھەر ھاوڵاتییەک خواستی کڕینی ژمارەی نایابی ھەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە ١٠٠٠- ٢٣وە دەستپێدەکات تا ژمارە ٩٩٩٩- ٢٣ کە نرخیان دوو ملیۆن دینارە.