Apora Logo

لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستبەسەر 10 ماسی راوکراو و 15 تۆڕی راوکردندا گیرا.

لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستبەسەر 10 ماسی راوکراو و 15 تۆڕی راوکردندا گیرا.

ئاپۆرانیوز

12/3/2024

بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دەستگرتن بەسەر کەل و پەلی راوکردن دا لە ماوەی قەدەغەی راوی ماسی ، مەفرەزەیەکی بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق دەرچوون بۆ سەردەریاچەی دەربەندیخان ، لە ئەنجامدا توانیان دەستبەسەر 10 ماسی راوکراودا بگرن کە کێشی سەرجەمیان

16کیلۆ و نیو بوو، توانرا 15 تۆڕی نانەوە هەڵبگیرێتەوە و دەستیبەسەردا بگیرێت .


لە راگەیەندراوەکەی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی هیچ کەسێک لەشوێنی رووداوەکەدا نەبوو نەتوانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و گەڕان بەدوای تۆمەتبار و دەستگیرکردنی بەردەوامە پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی .


;