Apora Logo

لە کەرکوک 18 دەرۆزەکەر دەستگیران

لە کەرکوک 18 دەرۆزەکەر دەستگیران

ئاپۆرانیوز

25/2/2024

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کەمکردنەوەی دیاردەی دەرۆزەکردن کە بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو نەوجەوانان و ئافرەتاندا بڵاوبووەتەوە، بەسەرپەرشتی و فەرمانی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی دەرۆزەکەرەکانی ناو سەنتەری شار و قەزاکانی سەر بەکەرکوک دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا توانرا 18 کەس دەستگیربکرێن.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی هەڵمەتەکە رێگریکردنە لەو کەسانەی کە خۆیان دەرۆزە دەکەن و ژنانی ئاوارەو منداڵان و هەرزەکارانیش بۆ داهاتی نایاسایی و سواڵکردن بەکاردەهێنن.


باسیلەوەشکرد، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئەو دیاردەیە بەتەواوی بنبڕ دەکرێت.


;