ئاپۆرانیوز
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، دوو کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییەی بەغدا دەستگیر کردووە، کە خزمی هادی عامرین، و ” لەسەر کێشەی زەوی و زار ئەو دوو هاووڵاتییەیان کوشتووە”.
ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆسەی گەڕان و گەڕان بەدوای ئەوکەسانەی تر کە بەشداربوون لە تاوانەکە هێشتا بەردەوامە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هێرشێکی چەکداریدا،”لە ناوچەی ئەل ڕەشیدیە لە بەغدای پایتەخت، چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر دووکەس و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژراون”، میدیا عێراقیەکان دووپاتیان کردەوە هەردوو کوژراوەکە خزمی هادی عامرین سەرۆکی ڕێکخراوی بەرد،