Apora Logo

لە ریزبەندیەکی مێژووییدا ڤینیسیۆس لە تەنیشت مێسی و مباپێیە

لە ریزبەندیەکی مێژووییدا ڤینیسیۆس لە تەنیشت مێسی و مباپێیە

ئاپۆرانیوز

14/2/2024



ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیال مەدرید، پەیوەندی بە لیستێکی مێژوویی چامپیۆنزلیگەوە کرد، بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی لایپزیگ، لە یاریگای ڕێدبول ئارێنا، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ی چامپیۆنزلیگ.


بەپێی تۆڕی ئاماری “سکواکا”، ڤینیسیۆس گەیشتووەتە ٥٠هەمین یاری خۆی لە چامپیۆنزلیگ.

 

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤینیسیۆس بووە پێنجەم گەنجترین یاریزان کە لە تەمەنی ٢٣ ساڵ و ٢١٦ ڕۆژیدا بگاتە ٥٠ یاری چامپیۆنزلیگ.

 

پێش ڤینیسیۆس لە لیستەکەدا: ئیکەر کاسیاس (22 ساڵ و 155 ڕۆژ)، سیسک فابریگاس (22 ساڵ و 331 ڕۆژ)، کیلیان مباپێ (22 ساڵ و 339 ڕۆژ)، لیۆنێل مێسی (23 ساڵ و 166 ڕۆژ) دێت.

 


;