Apora Logo

گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت راگیرا

گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران بە ئۆتۆمبێلی تایبەت راگیرا

ئاپۆرانیوز

8/2/2024

 بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی مەرزی نێودوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیاران دەکەینەوە کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران لەئێستادا و لە ئەمڕۆوە گەشتکردن بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا بەرواری (٢٠٢٤/٢/١٢) رۆژی دووشەممە ڕاگیراوە".


لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئاماژەی بەوەکرد "بەبۆنەی یادی رۆژی (٢٢) بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی چوار ڕۆژ ، گەشتکردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە و هاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی رانەگیراوەو ئاسایی بەردەوام دەبێت".


;