لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەناەیەکی دەست ئاپۆڕانیوز کوتووە هێزە سیاسیەکانی کوردستان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دانووستان و ئازادی بۆ ئۆجالان دەکەن.
دەقی ڕاگەیندراوەکە:
بۆ ڕای گشتی
سەرەتا بە خێر هاتنی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەموو ئەو بەڕێزانەدەکەین، کە لێرە لە گەڵمان ئامادەن بۆ پشتگیری کردن لە بابەتێکی گرنگ و زیندوو لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان، ئەویش دۆزینەوەی چارەسەر ئاشتییانەی پرسی کوردە.
بەڕێزان، هەر وەکو دەزانن کێشە و شەڕ و ململانێیەکان لە نێوان هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان زیاتر و زیاتر پەرە دەستێنن. ئەم شەڕ و ململانێیانە کاریگەری راستەوخۆیان لە سەر پرسی کورد هەیە.
ئەم پرسە لە تورکیا و ئێران و سوریا نەک تەنیا بە بێ چارەسەر ماوەتەوە، بەڵکۆ تەنانەت دانیشی پێدا نانرێت و شەڕ و ململانێیەکان مەترسی ئەوە دروست دەکەن،کە حکومەتی هەرێم و دامەزراوەکانیشی بێ ناوەڕۆک و بێ واتا بهێڵرێتەوە.
هێرشە داگیرکاری و ساروخی و درۆنییەکانی تركيا وايران سەر خاکی باشوری کوردستان سەلمێنەری ئەم ڕاستییەن. هەر بۆیە تا چارەسەرییەکی گشتگیر بۆ پرسی کورد نەدۆزرێتەوە، هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە مەترسیدان.
هێرش و پەلاماردانی ڕۆژانەی دەوڵەتی توركیابۆ سەر باشوری كوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان ئامانجی تێیدا كپكردن و لە ناوبردنی بزووتنەوەی ڕزگاریەله كوردستان و تێكدانی دەست كەوتەكانی باشوری كوردستانە.
لەم ڕێگەوە جگە لە داگیركردنی كوردستان ئامانجی دروستكردنی شەڕی كورد و كوردە، بۆیە ئێمە لە هەستكردنمان بەم مەترسیانە،داواكارین لە هەموو دڵسۆزانی كورد لە پارتە سیاسیەكان و كەسایەتیە نیشتیمانیەكان بە ڕۆڵی خۆیان هەڵبسن و هەوڵەكانیان بۆ ڕاوەستانی ئەم شەڕەو دەست پێكردنەوەی پرۆسەی چارهسهری بخەنەگەڕ
.
پەیوەست بەم بابەتە ئازادكردنی بەڕێز ئۆجەلان زامنی سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە دەبێ، بە ڕاوەستانی شەڕ پاساوێك نامێنێتەوە بۆ هێرش و پەلامارەكان، لەمەشدا جگە بەدەست هێنانی خەونی نەتەوەییمان ، دەستگەوتەكانی باشوریش ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی لەسەر لادەچێ و زامن دەبێ، بۆیە لێرە بە پێویستی دەزانین دامەزراوەكانی هەرێم ئەم ڕۆڵە ببینن..
هاوزەمان ڕاگەیاندنەكانیش دەتوانن ڕۆڵی گرن لە پێشخستنی زمانی ئاشتی هەم لە ناوەخۆ و هەمیش لە دەرەوە ببینن.
بەڕێز عەبداللە ئۆجەلان وەکو ڕڕێبه و کەسایەتییەکی کاریگەری و بیرمهند و سیاسی (٣٠) سی ساڵە لە پێناو چارەسەری دیموکراتییانەی کێشەی کورددا تێکۆشان دەکات. وێڕای هەل و مەرجی دژواری زیندان ئەو تا ئێستاش هەر لەم هەوڵانەی خۆی بەردەوام بووە. سەپاندنی گۆشەگیرییەکی دژوار بە سەر بەڕێزیاندا دێتە واتای بەردەوام بوونی دۆخی بێچارەسەری و قووڵبوونەوەی شەڕ و ململانێ کە بە زەرەری هەموو کورد وناوچهكه تەواو دەبێت.
هەر بۆیە وەک هێز و لایەنە سیاسی و کەسایەتییەکانی باشوری کوردستان و بەشەکانی دی کوردستان داواکارین کە دۆخی گۆشەگیری له ئیمڕالی کۆتایی پێبهێنرێت وبهڕێزیان ببێته بهشێك له پڕۆسهی چارهسهری ههروهها و پشتیوانی خۆمان دهردهبڕین بۆ ئهو ههوڵانه كه له لایهن دۆستانی گەلی کوردهوه بۆ ئهم مهبهسته لە سەر ئاستی هەموو جیهاندا بهڕێوه دهچێت بهتایبهتی ، بەڕێزان ئۆگموندور یۆناسۆن ویورگن كلوته كه کە ساڵانێکی درێژ لە ناو پەرلەمانی ئەورۆپا و سیاسەتی یەکێتی ئەوروپادا لە پشتیوانی لە دۆزی کورددا رۆڵیان گێڕاوە و ئێستا لە گەڵمان ئامادە و بەشدارن.
لە گەڵ رێزدا
١\ بزوتنهوهی گۆڕان
٢- حیزبی زهحمهتكێشانی كوردستان
٣- حزبی پارێزگارانی كوردستان
٤- حیزبی شیوعی كوردستان
٥- یهكێتی نهتوهیی دیموكراتی كوردستان
٦- بزووتنهوهی دیموکراتی گەلی کوردستان
٧- حیزبی سوسیالیستی كوردستان
٨- تهڤگهری ئازادی
٩- كۆمهڵی دادگهری كوردستان
١٠- یهكێتی پارلهمانتارانی كوردستان
١١- دهزگای ستاندارد