ئاپۆرانیوز
لە پەیامەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردن کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.
دەقی پەیامەکەی
پەیامێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئوردون.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردون کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین.
لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان شانشینی ئوردنی دەکەینەوە و لەگەل تەشەنەسەندنی ناکۆکی و نائارامییەکان لە ناوچەکەدا نین.
داواکارین کۆتایی بە گرژییەکان بهێنرێت و گشت کێشەکان بە دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
