بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم خوێندنگاو قوتابخانە و باخچەی منداڵان دەکەینەوە کە رۆژی یەكشەممە بەرواری (2024/1/14) دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "پێویستە بەڕێوەبەرەکان لە پەیجی باخچەوقوتابخانە و خوێندنگاکانیانەوە سەرجەم مامۆستاو قوتابیان و خوێندکارەکانیان ئاگاداربکەنەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی ناڕازیی سورن لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە بایکۆت و نەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.