بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی کانونی دووەمی 2024 گوندی چنارتووی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاپۆرانیوز، تائێستاش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە، بەهۆی مەترسییەوە هێزە ئەمنییەکان ناتوانن بچنە شوێنی بۆردوومانەکە و زیانەکانیش نەزانراون.
لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ئەمە سێیەم جارە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی ناحیەی ئاغجەلەر بۆردوومان بکات.