ئاپۆرانیوز
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەمساڵدا 121 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان كراوە كە بەشێكی براونەتە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا "لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە ئەمساڵ 3 هەزار و 997 مۆڵەتی بازرگانی دراوە بە بازرگانان بۆ هاوردەكردنی شمەک و كاڵا لە دەروازە و فڕۆكەخانەكانی هەرێمی کوردستان".