ئهمڕۆ دووشهممه 25/12/2023 بهڕێوهبهرایهتی ئاوی كۆیه خهڵكی شارەکە ئاگادار دهكاتهوه "كاتژمێر 06:30ی بهیانیی ئهمڕۆ، بۆڕیی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە بە قەبارە 12 ئینج لە شەقامی 40 مەتری لێکترازان، بهو هۆیهوه ئێستا دابەشکردنی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری کۆیە بەناچاری وەستێنراوە بۆ مەبەستی چاکكردنەوەی".
ئاماژه بهوهش كراوه "تیمەکانی چاکسازیی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە، ئامادەکاری دەکەن بۆ مەبەستی چاکكردنەوە و دانانەوە و بەستانەوەی بۆڕییەکان، هەرکاتێک کاری چاککردنەوەکە تەواو بوو، دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە ئەمڕۆ سەره ئاویانە".