Apora Logo

کەسێك بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیرکرا

کەسێك بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیرکرا

کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی (شێخ بەرەکات) کە بە شێخی تیکتۆک ناسراوە، لەلاین پۆلیسی سۆران بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیرکرا.

29/11/2023

ئاپۆرانیوز

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی( شێخ بەرەکات) کە ناوی رەسەنی خۆی (ك.س.خ) بە شێخی تیکتۆک ناسرابوو، پێچەوانەی دابونەریتی گشتی بوو، کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگەی کوردی لێکەوتەوە بۆیە داواکاری گشتی هەستا بە جولاندنی سکاڵایەک دژی ناوبراو.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دادوەری لێکۆڵێنەوەی چۆمان بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی ناوبراو، هەروەها دوای دەستنیشانکردنی شوێنی دانیشتنی تۆمەتبار، مەفرەزەی بنکە چۆمان تۆمەتبارەیەکیان دەستگیرکرد و سەرئەنجام دانی بە تاوانەکەی نا.


بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار لە ئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی 2 لە خراپ بەرکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی.


;