دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوای چەند مانگێک کێشمەکێشی نێوان دوو پەرلەمانتاری سوننەی یەکلاکردەوەو ئەندامێتی محەمەد حەلبووسی لە پەرلەمان و دواتر سەرۆکایەتییەکەی بۆ دەسەڵاتی یاسادانان کۆتایی پێ هێنا، بەمەش نەخشەی سوننەی لە وڵاتەکەدا دووبارە گۆڕی
.
هەندێک بڕیارەکە بەسیاسی و بۆ شکاندنی سوننەکانی دەبینن بەتایبەت کەحەلبوسی لەپێنج پارێزگای سوننەنشین وبەچەند هاوپەیمانێتیەکی بەهێزەوە دەیویست سوننە یەکگرتوویی ناوماڵی سوننە بگەڕێنێتەوەو دوور نەبوو دوای سەرکەوتنیشی خەونی فیدراڵیەتی سوننە زیندوو بکاتەوە
.
من شارەزای یاسایی نیم بەڵام ئەو بەڵگانەی لەیس دولەیمی بردویەتیە بەردەم دادگای فیدراڵی گومان هەڵناگرێت و بڕیارەکە یاساییە، بەڵام هەڵبژاردنی ساتەوەختەکە بەتەواوەتی سیاسیەو بواری لێکدانەوەی دیکە هەڵناگرێت
.
کە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە حەلبوسی گەیشت دانیشتنی پەرلەمانی بەڕێوە دەبرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر درێژکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، حەلبوسی لەدوایین وتەیدا لەپەرلەمان هێشتا شۆکی بڕیارەکەی دادگا بەرینەدابوو، "دادگای فیدراڵی ئەندامێتی منی کۆتایی پێ هێنا"، حەلبوسی بەردەوام لەقسەکردن و قسەکانی زیاتر لەوتاری ماڵئاوایی دەچوو ئەو بڕیارەکەی بە نامۆ وەسف کرد و تۆمەتبارکردنی بە نایاسایی "وەسفکرد
".
حەلبووسی پاساوی بۆ بڕیاری لابردنی دولەیمی هێنایەوە بە "پابەندنەبوون بە چوارچێوە و ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی حیزبی تەقەدوم و پێشێلکردنی کۆنترۆڵی حوکمڕانی لە سیستەمی ناوخۆدا
."
سێ سیناریۆ چاوەڕوانکراوە،
:
یەکەم: پەرچەکرداری حەلبوسی و گەڕاندنەوەی سوننەکان بۆ چوار گۆشەی یەکەم بەکشانەوەی تەواوەتیان لەحکومەت و پەرلەمان
.
دووەم: لەگەڵ موقتەدای کۆنە هاوپەیمانیدا قۆڵ بکەن بەیەکداو هەمیشە چەکوشێکی ئامادە دەبن بەسەر سەری حکومەتەوە، بەڵام ئەمەیان قورسە چونکە حەلبوسی و هاوڕێکانی ئەو بڕوا عەقائیدی و ئەو پشوو درێژیەی سەدریەکانیان نیەو کردارێکی لەوشێوە دەبێتەوە هۆی پەرتبوونی نێو ماڵی سوننە
سێیەم: حەلبوسی کەسیاسیەکی پراگماتیکیە، خاوەن خەونی گەورەیەو هێندەی پرۆژە سیاسیە گەورەکەی لەبەرچاوە هێندە گرنگی بەم قۆڵبادانە هەنوکییە نادات و بەلایەوە گرنگ نابێت
.
کەسێکی دیکەی لیستەکەی کاندید دەکات بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و کاردەکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
.
کۆبونەوەی ئەمڕۆی حەلبوسی و سودانی و مالکی ئەم ئەگەرە زیاتر بەهێز دەکات.