سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنان رایگەیاند "لە ھەولێر زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون ھەن، مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە، 56 پڕۆژەی وەبەرھێنان بە ھەموو پێكھاتەكانیەوە واتە شوقە و ڤێلا و خانوو، خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە. لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە و خەمڵاندنی بۆ دەكەن، بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە سنووری ھەولێر تا ئێستا شەش ھەزار و 600 یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، 2 ھەزار یەكەی تریش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینی دەكەین تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە بەرز بێتەوە".
وتیشی " حكومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت زیاتر كار لەسەر پڕۆژە ستراتیجییەكان بكات لە كەرتی وەبەرھێنان".