وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى رایگەیاند، لە ھەوڵێکی تری وەزارەتمان بۆ خزمەتکردنی دەڤەری راپەرین، هەلى دامەزراندن بەشێوەی هەمیشەی و گرێبەست بۆ هەشت کەس رادەگەیەنین بەو ناونیشانانە:
1-پشکێنەری کار دو کەس، دەرچووی یاسایی (دامەزراندنی هەمیشەیی).
2-ژمێـــریاری دو کەس، دەرچووانی بەکالۆریۆس بەشێـــوەی گرێبەست.
3-کارگێری دو کەس بۆ دەرچووانی بەکالۆریۆس بەشێـــوەی گرێبەست.
4-شـــۆفێر 2 کەس دەرچووی ئامادەیی، بەشێــوەی گرێبەست.
مـــــەرجەکـــــان:
١- پێــــویستە تەمەنـــی پێشکەش کاری فــۆرم لەنێــوانی (24 بــۆ 35 ) ساڵ بێت.
٢- پێـــویستە خوازیار دانیشتووی ناو شاری رانیە بێت.
٣- ئارەزوو مەند پێـــویستە بەڵگەنامەکانی (رەسەن و کۆپی کراو)، لەرۆژی سەردان کردنی ئامادە بکات لەوانە (کارتی نیشتیمانی +کارتی زانیاری +پشتگیری موختاری گەڕەک + بروانامە یا پشتگیری دەرچوون).
٤- نابێت خوازیار مووچەخۆربێت لەهیچ دامەزراوەیەکی حکومی و تایبەت .
٥-پ ێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لەئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.
وەزارەتى کار ئاماژەى بەوەشکرد، رۆژى چوارشەممە کاتژمێر (09:00)، لە بەشى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران/ راپەڕین، لەناو بیناى بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى رانیە، لە گەڕەکى کێوەڕەش، فۆڕم دابەشدەکریت.