قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند "بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین و بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین دادەخات".
ئاماژەشی بەوە داوە "یەکێکی دیکە لەسەرپێچییەکان ئەوەیە لەکاتی سەردانی لیژنەکان دەرکەوتوە لە شوێنی هەویر شێلان و ئامادەکردنی سەمونەکان جگەرەی تیادا کێشراوە، لەگەڵ نەبون و بەسەرچوونی مۆڵەتی پیشەیی و تەندروستی، هەربۆیە خاوەنەکانیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".